فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ئیدریس مێنبەری لە لایەن لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی شاری سنە
هەینی ۱۶-۰۸-۱۴۰۴   |  07-11-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئیدریس مێنبەری، ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی  فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی ڕەوانەی لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی شاری سنە کرا.
ئیدریس مێنبەری بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بەدەستی گەیشتووە دەبێ ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، خۆی بە لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە بناسێنێ. شایانی باسە، ئیدریس مێنبەری پێشتر بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە یەک ساڵ زیندانی داسەپاو و یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ حوکم دراوە و ئەم حوکمە، ڕۆژی ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو. هەروها حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی ئەم ئەندامەی نۆژین لە دادگای پێداچوونەوەدا هەڵوەشایەوە و دۆسییەکەی جارێکی دیکە ڕادەستی دادگای سنە کرابوو.