فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە بەرامبەر نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەهواز
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

شەوی ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و نزیکانی ئەحمەد بالدی، لە حەساری نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەهواز، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو.
ناڕازییان لە دیدار لەگەڵ محەممەدڕەزا موالی زادە، ئۆستانداری خوزستان، خوازیاری وەلانانی شارەداری ئەهواز و بەدواداچوونی قەزایی بۆ کەسانێک بوون کە لە ڕووداوی خۆسووتاندنی ئەحمەد بالدی ڕۆڵیان هەبووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “ئەحمەد بالدی”، لە پارکی زەیتوونی ئەهواز لە ناڕەزایەتیی بە خراپکردنی دووکانی بنەماڵەییان لە لایەن هێزەکانی شارەداریی مەنتەقە ٣ و ئینتزامی ئەهواز، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.