نادیاربوونی چارەنووسی سالار خەلیفەزادە بەدوای دەستبەسەر کرانی
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “سالار خەلیفەزادە” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، ئیدارەی ئیتلاعات لە وڵام دانەوە لەمبارەوە خۆی بواردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سالار خەلیفەزادە، کاتژمێر ١١ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە شوێنی کارەکەی کە لە دەکەی خواردەمەنی نزیک بە مەکتەبی فاتمیەیە بووە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.