فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە مەهاباد
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “قاسم قادرزادە” خەڵکی ئاوایی “دێبوکر”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە کاتی کار لەم ئاواییە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، لەکاتی ڕووخاندنی دیوارەی چاڵێک، گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە، قاسم قادرزادە خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە. پێویستە ئاماژە بکرێ کە ساڵانە بە سەدان کەس بە هۆکاری کەمتەرخەمی خاوەنکاران و دامەزراوە چاوەدێرەکان و هەروەها نەبوونی کەرستەی پارێزوار لە شوێنی کار،  دەبنە قوربانی و لەئەنجامدا گیانیان لەدەست دەدەن، یاخود بریندار دەبن.