گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی سەرمابردوویەوە
هەینی ۱۳-۱۲-۱۴۰۰   |  04-03-2022

بەداخەوە ڕۆژی جومعە ١٣ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ” وردە ” و دانیشتووی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “محەممەد مەلا وسووی” بە هۆی سەرمابردوویی لە ناو بەفر و سەرمای زۆر دا گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ناو براو لە حاڵێک دا کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لە سنووری گوندی ”دۆڵەبی” ئەو شارە گیانی لە دەست دا. “محەممەد مەلا وسووی” خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.