فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری کرێکارانی دامەزراوەی پارسی جنووبی
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

لەدرێژەی کۆبوونەوەی کرێکاران و کارمەندانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارانی پاڵاوگەکانی ١، ٢، ٥، ٦، ٨، ٩، ١٠ و ١١ی ئەم دامەزراوەیە، بە شێوەی یەکگرتووانە دەستیان لەکار کێشایەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە دیاری کردنی حقووقی لانیکەمی کرێکاران، سڕینەوەی سەقفی حەقدەستی پێرسۆنێلی عەمەلیاتی، نەمانی سەقفی سەنەواتی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی ماڵیاتە وەرگیراوەکان بەپێی یاسای ئێستا، بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٠ و پەرداختی بەک پەی ئەم مادەیە، سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت و جیانەکرانەوەی کارەکان بەپێی شارەزایی و پشتیوانی” بوون.