
سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “یەزدان چێگینی، ئەبولفەزڵ سۆهرابی و پەیمان قاسمی” لە زیندانەکانی خوڕەماوا، هەمەدان و یاسووج بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە، یەزدان چێگینی بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”، ئەبولفەزل سۆهرابی، بەتۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و پەیمان قاسمی بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کڕابوون.
لەلایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حەبیب زارع” تەمەن ٣٧ ساڵ وخەڵکی شیراز و هەروەها “سەلیم سەمەدی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ڕوودان سەربە پارێزگای هۆرمۆزگان، بەتۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە دەرهاتووە.