دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، محەممەدعەلی وەیسی تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەلی وەیسی، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە لە تەعمیرگای میکانینی شوێنی کارەکەی، ئەنجام دراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە. شایانی باسە، محەممەد عەلی وەیسی، پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی، لە لایەن ناوەندەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ و دەستبەسەر کرابوو.