دەستبەسەر کرانی ڕامین محەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کامیاران
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ڕامین محەممەدی تەمەن ٣٢ ساڵە و خەڵکی گوندی ”ئەڵک” سەر بە کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ڕامین محەممەدی لە ماڵی یەکێک لە نزیکەکانی ئەنجام دراوە و لەگەڵ ئەودا، ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەش کەوتنە بەر تووندوتیژی و هەڕەشە. شایانی باسە، ڕامین محەممەدی پاش دەستبەسەر کرانی، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە سنە گواستراوەتەوە. ڕامین محەممەدی پێشتریش لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی لە زیندان ئازاد کرابوو.