فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی قائێم لە مەشهەد
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی قائێم بە ڕێپێوان لە دەورووبەری ئەم نەخۆشخانەیە و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها وەدینەهاتنی بەڵێنی بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکی و هەڵاواردنی ڕوون لە سیستەمی وەزارتی بێهداشت، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “پەرەستار هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، “وابیر مەکەنەوە یەک ڕۆژە، وادەی ئێمە هەر ڕۆژە”، “ئاوسانی دۆلاری، حقووقی ئێمە ڕیاڵی”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، و “پەرەستار نەبێ، سیستەم هەڵدەوەشێتەوە”، خوازیاری سەرنج دانی پەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.