فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کرانی سزای قامچی ئاتەش شاکەرەمی
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سزای قامچی “ئاتەش شاکەرەمی” پوری “نیکا شاکەرەمی” لە گیانبەختکردوانی بزوتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، جێبەجێ کراوە.
بە پێی زانیارییەکان، دادگای شۆڕشی پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی (بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست) سزای ٣٨ قامچی بەسەر ئاتەش شاکەرەمیدا سەپاندبوو، بڕیارەکەش لە دادگای پێداچوونەوە پەسند کرابوو. شایانی باسە، ئاتەش شاکەرەمی دوای کوژرانی خوشکەزاکەی “نیکا شاکەرەمی”، لە جەریانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ساڵی ١٤٠١دا، چەندین جار  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوو، هەروەها لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە فشارخراوەتە سەری کە دەستبەرداری داواکارییەکەی بێت و داوای دادپەروەری بۆ نیکا نەکات. ئەو دوای جێبەجێکردنی سزاکەی، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی کورت و بە نوسینی وشەی (دادپەروەری)، جێبەجێ کردنی حوکمی قامچیەکەی، ڕاگەیاندووە.