فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازار و ئەشکەنجەی قوتابییەک لە شاری ڕودان سەربە پارێزگای هۆرمۆزگان
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەری حال وش، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی “ئەمیرعەلی ئاسکانی” خوێندکاری پۆلی یەکی سەرەتایی لە ئاوایی (قەڵا)ی سەر بە شاری رودان لە پارێزگای هۆرمۆزگان، لە لایەن مامۆستاکەیەوە بە توندی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
حال وش لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەم مامۆستایە بە هۆی هەڵەیەکی بەسیتی منداڵەکە لە ئەنجامدانی مەشقەکانی، لەم منداڵەی داوە و لە ئەنجامدا ئاسەواری برین لە سەر جەستەی ماوەتەوە. شایانی باسە، دۆخی دەرونی ئەم منداڵە بە هۆی ترس و شۆک بوونی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ناجێگیرە. بنەماڵەی ئەمیرعەلی ئاسکانی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی جەستەیی و دەروونی منداڵەکەیان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا هیچکام لە بەرپرسانی قوتابخانە لە بارەی ئەم ڕووداوە وڵامدەرەوە نەبوون و هیچ کارێک بۆ بەدواداچوون و پێڕاگەیشتن بەم بابەتە ئەنجام نەدراوە.