فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ئەحمەد بالدی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەهواز
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

ئەحمەد بالدی خوێندکاری تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئەهواز کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لە ناڕەزایەتیی بە لەناوبردنی دووکانی بنەماڵەییان لە لایەن مەئموورانی شارەداریی و ئینتزامی ئەمشارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەهواز گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە کە مەئموورانی شارەداریی ئەهواز بەبێ حوکمی قەزایی، بە مەبەستی داڕووخانی شوێنی کەسابەتی بنەماڵەی ئەحمەد بالدی لە پارکی زەیتوون، ئامادە ببوون. بەوتەی باوکی ئەحمەد بالدی، مەئموورانی شارەداریی لە وەڵامی ناڕەزایەتیی کوڕەکەی و هەڕەشەی خۆسووتاندن، دەستیان کردووە بە سووکایەتی پێکردن پێ و دەستبەندلێدان لە دەستی هاوژینەکەی. لەحاڵێکدا کە بەپێی حوکمی دادستان، ئەم بنەماڵەیە هەتا دو ساڵی دیکە ئیزنی چالاکیان هەبووە لەم شوێنە.