فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی سەرتاسەری کارمەندانی بێهزیستی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

کارمەندانی بێهزیستی سەرتاسەری وڵات، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەشێوەی هاوکات لە شارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوەبوونی حقووقەکانیان و هەڵاواردنی سیستماتیک، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
یەکێک لە کارمەندانی بێهزیستی پارێزگای تاران کە پێشینەی ١٥ ساڵ کاریی بە مەدرەکی فەوق لیسانس هەیە دەڵێ: “حقووقی مانگانەی من ١٤ میلیون تمەنە، ئایە بەم ڕێژەیە دەکرێ درێژە بە ژیان بدەین؟” ناڕازییان ئاماژەیان بەوەشکرد کە پلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بە کەسانی دەرەوەی سازمان دەدرێ، لە حاڵێکدا کە کارمەندانی بەئەزموون و شارەزا، بەبێ هیچ پێشکەوتنێک و هیوابەخۆیەک ماونەتەوە. خواستی سەرەکی ئەم کارمەندانە  بریتییە لە: چوونەسەرەوەی حقووقەکان و نەمانی هەڵاواردن لە پێدانی پلەی سەرتر.