ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە و بۆجنورد
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ١٤٠٤،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ساسان مێهرانی” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو. هەروەها، سەرلە بەیانی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “شەهاب نازمی” بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی بۆجنورد بەکردەوە دەرهاتووە.