ڕاگوێزرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە
چوارشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۴   |  12-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و ئومید خزرنژاد، هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی «گردەبن» سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی سێ ساڵ حوکمەکەیان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
ئەم هاووڵاتییانە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» هەر کامیان بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون. شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و ئومید خزرنژاد ڕۆژی چوار شەممە ١٦ی جۆزەردانی پارەکە، پاش زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر بوون، هەر کام بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوون.