فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەرکرانی سادق مەحموودنژاد لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە
چوارشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۴   |  12-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سادق مەحموودنژاد، تۆمەتباری سیاسی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، دوای ١٤٥ ڕۆژ دەستبەسەری لە زیندانی ناوەندیی، بۆ لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.
سادق مەحموودنژاد ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گوزارابوویەوە. شایانی باسە، دۆسیەی سادق مەحموودنژاد لە لقی ٩ی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ بە سەرپەرشتیی لێکۆڵەری لقی سێیەم، لە قۆناغی بەدواداچووندایە و تۆمەتی فەرمیی دژی ناوبراو «سیخوڕی کردن لە ڕێگەی ناردنی زانیاری شوێنە سەربازییەکان بۆ حیزبێکی کوردستانی و هەروەها ئەندامێتی لەم حیزبە» ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە، سادق مەحموودنژاد، پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن» و «پڕوپاگەندە دژی حكوومەت» بە کۆی گشتی، پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو و ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوای بانگکران لە لایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرابوویەوە.