دەستبەسەرکرانی کاوە عەبدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۴   |  13-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “کاوە عەبدی” خەڵکی ئاوایی “کەڵەکان”ی سەر بە ناوچەی کەرەفتوویی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شاری سنە لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە سنە ڕاگوێزراوە. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ جۆرە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.