فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کانگای زەرشوورانی تیکاب
پێنجشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۴   |  13-11-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای زێڕی زەرشووران لە تیکاب، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: چەندین مانگە حەقدەست، مەزایا و پاداشەکانیان پێنەدراوە و لە کاتی دانی حەقدەستەکان، لەنێوان کرێکاراندا هەڵاواردن پێکدێنن. بەوتەی یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی، هەموومان لە دامەزراوەیەک کار دەکەین، بەڵام حەقدەست و مەزایای ئێمە نیوەی کرێکارانی فەرمییە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە نە ئەمنییەتی شۆغڵیان هەیە و نە دادپەروەرییەک بۆ کرێکاران. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی سەرنج نەدات بە خواستەکانمان، ئەوە درێژە بە ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین.