بڕیارە ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە دانیشتنی دادگای”روح اللە مەردانی” بەڕێوە بچێت
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
بە پێی بانگهەیشت نامەیەک کە لە لایەن دادگای لۆڕستانەوە نێردراوە بۆ ”روح اللە مەردانی”، بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەدا دانیشتنی دادگای ناوبرا بەڕێوەبچێت و هەروەها تۆمەتی پڕپاگاندا دژی نیزام خراوەتە پاڵ ناوبراو.
”روح اللە مەردانی” مامۆستا و هەڵسووڕاوی سێنفی مامۆستایانی ئێرانە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣٠ی رێبەنداندا لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەراسەری مامۆستایانی ئێران لە شاری ”دلفان”ی سەر بە پارێزگای لۆڕستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دانیشتنی دادگا ئازد کرابوو.