فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی دووکاندارانی بووشێهر لەبەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە
پێنجشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۴   |  13-11-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ژمارەیەک لە دووکانداران و خاوەن کیوسکەکانی بووشێهر، لە ناڕەزایەتیی بە بڕیاری شارەداریی بۆ چۆڵکردنی زۆرەملێ و بردنەسەرێی کرایەکان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: شتێکمان بۆ لەدەست دان نییە، ئەمە تەنیا ڕێگەی سەرچاوەی داهاتی ئێمەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، شارەداری بووشێهر بە پێداگری لەسەر هەندێک لە دووکانداران، بەنیازە ئەم شوێنانە چۆڵ بکات و یا کرێ دووکانی زیاتر بسەپێنێ بەسەریاندا. لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، دووکانداران لەڕێگەی بەدەستەوەی گرتنی بەنەرێک کە وێنەی ئەحمەد بالێدی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵی ئەهوازی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ناڕەزایەتیی بە لەناوبردنی دووکانی بنەماڵەییان، ئاگری لەخۆی بەردابوو، لەئاست ئەم بڕیارەی شارەداریی ناڕەزایەتییان دەربڕی.