فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە لایەن سپای پاسداڕان
شەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۴   |  15-11-2025

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەر بڵاوی کردووەتەوە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی لەسەر بووە، لە کاتێکدا بە بڕێکی زۆر نەوتەوە لە بەندەری خورفکانی شاریقەوە بەرەو سەنگاپوورە بە ڕێوە بووە، لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
هەر لەم بارەوە، ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی ئێران کەشتی تالارایان لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە و بەرەو ئێرانیان بردووە. کۆمپانیایەکی کۆڵۆمبیا کە خاوەنداری کەشتییەکە دەکات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی تالارا کە بڕێکی زۆری سووتەمەنی تیدابووە، پچڕاوە. بەگوێڕەی ڕۆیتەرز، هیچ لایەنێکی فەرمی ئێران و ئیمارات تا ئێستا کاردانەوەیان نیشان نەداوە. تەنانەت بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئیمارات ئامادە نەبوون هیچ لێدوان و ڕوونکردنەوە بۆ ڕۆیتەرز بدەن.