
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کامڕان ڕەواز” تەمەن ۲۸ ساڵ و خەڵکی شاری مەھاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۲۸ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە، کامڕان ڕەواز دوای دەستبەسەرکرانی، ۶۷ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیراوە و دواتر بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوە و نزیکەی یەک مانگ دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوەی دووبارە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوەتەوە و دوای دوو حەوتوو لێپرسینەوە، دیسان بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گەڕێندراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی هەینی ۲۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.