فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرانی پیسبوونی هەوا لە ئێران و لێکەوتەکانی
یەکشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۴   |  16-11-2025

 بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامی، ساڵی ڕابردوو بە هۆی پیسبوونی هەوا، لانیکەم ٥٩ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە. هەروەها ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا”ی سەربە ڕژیم لە زاری عەلیڕەزا ڕەئیسی، جێگری وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، خەمڵاندنەکان دەری دەخەن لە ساڵی ١٤٠٣، نزیکەی ٥٨ هەزار و ٩٧٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە وڵاتدا بەهۆی هەلمژینی هەوای پیسەوە بووە. ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ١٦١ حاڵەتی مردن لە ڕۆژێکدا و نزیکەی ٧ حاڵەتی مردن لە هەر کاتژمێرێک دا. حاڵەتێک کە دەکرێت تەنیا لەگەڵ وڵاتێکی لەشەڕدا بەراورد بکرێت. جێگای ئاماژەیە، پیسبوونی هەوا تەنیا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئێران نییە، بەڵکو بارە ئابوورییەکەشی پشتگوێ ناخرێت، بەجۆرێک کە زیانی ئابووریی پیسبوونی هەوا لە ساڵی ڕابردوودا، بە نزیکەی ١٧ ملیارد و ٢٠٠ میلیون دۆلار خەمڵێندراوە. واتە ٤٧ میلیون دۆلار لە ڕۆژێکدا.