کوژرانی باوک و کچێک بەدەستی زاوەکەیان لە مەهاباد
دوشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۴   |  17-11-2025

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پیاوێک بە ناوی جەلال حسێنی بە بەکارهێنانی چەکی گەرم، هاوژینە ٤٢ ساڵەکەی خۆی بە ناوی “نەمام فەرهۆش” و خەزووری بە ناوی “خالید فەرهۆش” لە گەڕەکی “زەوییەکانی شارەوانی” لە مەهاباد کوشت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەمام فەرهۆش پێشتر بەهۆی بوونی ناکۆکیی زۆر لە ژیانی هاوبەشیاندا، داوای جیابوونەوەی کردبوو و دۆسیەکەیان لە ناوەندە دادوەرییەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە. شایانی باسە، بکوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و پۆلیس هەتا ئێستا نەیتوانیوە دەستبەسەری بکات.