فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماڵئاوایی لە ژیانی کەسایەتێکی ناسراوی کۆمەڵە لە شاری بۆکان
دوشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۴   |  17-11-2025

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲٦ی خەزەڵوەر، کاک حەمەدەمین سەزیدە ناسراو بە “مەلا حەمەدەمین” یاری دێرینی کۆمەڵە و کەسایەتیی سیاسی خۆشناوی ناوچەی بۆکان دوای چەند مانگ دەست و پەنجە نەرم کردن لە گەڵ نەخۆشی، لەتەمەنی ٨٤ سالی لە شاری بۆکان چاوی لەسەر یەک دانا و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ ملاحەمەدمین ئینسانێکی خەباتکار و عەداڵەتخواز بوو کە تا دوا ساتەکانی ژیانی هەر بەهیوای ژیانێکی پڕ لە شادی و خۆشگوزەران و بێ هەڵاواردن بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێران بوو و هەر ئەوە وای لێ کردبوو کە لە تەواوی ماوەی ژیانیدا بۆ ئەو ئامانجە تێ بکۆشی و تاوانی ئەو ئامانج و بیر و باوەڕەی بە زیندان و ئەشکەنجە و دەرد و رەنج دایەوە، بەڵام تا دوا هەناسەی ژیانی لەسەر ڕیبازی سوری سوسیالیستی مایەوە. کەسایەتی راستگۆ و نەترسی ئەو هاوڕێە وای کردبوو کە لە نێو خەڵکی شاری بۆکان و دەوروبەری، خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش بێ و ڕێز و جێگایەکی تایبەتی هەبوو.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن کۆمەڵەوە، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا حەمەدەمین سەزیدە و دۆستان و هاوڕێیان و سەرجەم خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکە دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و ئازاریان دەزانین.