فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەفتاهەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی بێهزاد ڕەسووڵی لە زیندانی ناوەندیی سەقز
سێشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۴   |  18-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بێهزاد ڕەسووڵی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ئەمساڵ مانی لەخواردن گرتووە، بە هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخی جەستەیی و کەمبوونی بەرچاوی کێشی، بۆ نەخۆشخانەی خومەینی سەقز گواستراوەتەوە، بەڵام لە وەسڵکردنی سیرۆم ڕێگری کردووە و ڕایگەیاندووە تا کاتی پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانی بۆ پێدانی ئازادیی کاتی درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبرار بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە ڕێگای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکەی و بەردەوامی پڕۆسەی پێڕاگەیشتنی دادوەری بە پەروەندەکی، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە منداڵە بچووکەکەی بێهزاد ڕەسووڵی وێڕای هاوژینە پێشووەکەی بە ناوی “میترا تەقی‌پوور”، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسفەهان، تا کاتی نادیار، قەدەغەی چوونەدەرەوە کراون و ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بێهزاد ڕەسووڵیان نییە.
بەردەوامیی مانگرتن لە خواردنی بێهزاد ڕەسووڵی لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر و هاوکات لەگەڵ سی و سێیەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردن، ماوەی دەستبەسەرکرانی ناوبراو بۆ ١٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرابوویەوە. بێهزاد ڕەسووڵی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاتێک بۆ بینینی منداڵەکەی ڕۆیشتبووە ئیسفەهان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ئیسفەهان دەستبەسەر کرابوو.