کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە چوارمەحاڵ و بەختیاریی
سێشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۴   |  18-11-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شارستانەکانی “بن و سامان” لە بەرامبەر ئۆستانداریی چوارمەحاڵ و بەختیاری دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییانی ئەم دوو شارستانە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەق ئاوەیان و وێکەوتنی زیان لە باغ و باغاتەکەیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی چوارمەحاڵ و بختیاری دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.