کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵک لەدژی لێدانی بەنداوەکانی خرسانی ٣ و ماندگان لە کۆهکیلویە و بۆیرئەحمەد
سێشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۴   |  18-11-2025

کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی کۆهکیلویە و بۆیرئەحمەد، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بە وتنەوەی درووشمی “نەنگی ئێمە نەنگی ئێمە، بەرپرسی ئەلدەنگی ئێمە” لەئاست لێدانی بەنداوەکانی خرسانی ٣ و ماندگان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە، لە ئاست زیان بەرکەوتنی ژینگەی ئەم ناوچەیە بەهۆی لێدانی بەنداوە نایاساییەکانی خرسانی ٣ و ماندگان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بەم گرفتە بوون.