هێرشی پەهپادی ئسیڕائیل بۆ سەر کەمپی پەناخوازانی فەلەستینی لە عەینەلحەلوە
چوارشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۴   |  19-11-2025

وەزارەتی تەندرووستی لوبنان، شەوی ڕابردوو ٢٧ی خەزەڵوری ١٤٠٤، ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی پەهپادی ئسیڕائیل بۆ سەر کەمپی پەناخوازانی فەلەستینی لە عەینەلحەلوە لە شاری لێوارئاویی سیدا، لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشە، پەهپادێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک لە پارکینگی مزگەوتێک لە عەینەلحەلوە و زیانێکی زۆری بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە گەیاندووە.