فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “سۆران یووسفی” تەمەن ٣٧ساڵ و خەڵکی گوندی سەلامەت سەر بە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواسترایەوە.
شایانی باسە، سۆران یووسفی پێشتریش لە لایەن لقی دووی دادگای بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ٤ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی پارەکە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ١٨ی هەمان مانگدا، بە بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.