فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی خزمەتگوزاری شاریی نوورئابادی مەمەسەنی
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی خزمەتگوزاری و فەزای سەوزی شارەداریی نوورئابادی مەمەسەنی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەم مانگرتنە ناڕەزایەتییە لەحاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئەم کرێکارانە چەندین جار بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام هیچکام لە بەرپرسانی شاریی یان ناوەندە پەیوەندیدارەکان، وەڵامێکی ڕوونیان پێنەداونەتەوە. شایانی باسە، لە دوایین حاڵەتدا، یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی کە پەیگیری حقووقە دواخراوەکەی بووە، حەقدەست و مەزایاکەی لەژێر ناوی “تەمبێ کردن” لە لایەن پەیمانکاری شارەدارییەوە کەم کراوەتەوە.