
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان کە بەنیاز بوون، بەپێی بەرنامەی دیاریکراو لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئیسفەها و فەرمانداریی زەڕین شار، دەست بدەنە کۆبوونەوە، بەهۆی ئامادە بوونی بەربڵاو و سازمان دراوی هێزە ئەمنییەکان، جلوبەرگ شەخسییەکان و دەستپێوەندەکانی حەراسەت، هەڵوەشایەوە و پێش بە بەڕێوەچوونی گۆبوونەوەکەیان گیرا.
ئەم کرێکارانە کە چەندین مانگە، حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە و ئەمڕۆ بەمەبەستی پەیگیری خواستە ڕەواکانیان هاتبوونە سەر شەقام، بەجێگەی وەڵامدانەوە بە کێشەکانیان،لەگەڵ کەشی ئەمنییەتی توند و هەڕەشەی دەستبەسەر کران، بەرەوڕوو بوونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، چەندین کەس لە کرێکارانی ناڕازی لە ڵایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون کە هاتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ناویان بڵاونەکراوەتەوە.