ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکا، سەرلە بەیانی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “پەیمان عەزیزی” خەڵکی ئاوایی نگرەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.