فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان لەسەر کوژرانی بە هەزاران منداڵ لە ناوچە جەنگییەکان
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ڕێکخراوی “ڕزگارکردنی منداڵان” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵ لەو ناوچانەی کە شەڕیان تێدایە، کوژراون یاخود برینداربوون.
ئەم ڕێکخراوەیە بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٢ هەزار منداڵ لە شەڕ و جەنگەکانی جیهاندا کوژراون و برینداربوون. ئەمەش بەرزترین ئامارە لەوەتەی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تۆمارکردن دەستی پێکردووە. ئاماژەشی کردووە، منداڵانی ئەو ناوچانەی جەنگی تێدابووە زیاتر هەڕەشەی مردنیان لەسەر بووە بەهۆی بەدخۆراکی و نەخۆشی یان داڕمانی کەرتی تەندروستی. ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان ئاشکراشی کرد، لەگەڵ سەرهەڵدانی ململانێکان، وەک شەڕی کەرتی غەززە، سوودان و ئۆکڕاین، زیاتر منداڵان دەبنە قوربانی بەهۆی بۆمباران و بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەر نەخۆشخانە و قوتابخانە و ناوچەی نیشتەجێبوون دەکەون.