سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیڕانشار
شەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۴   |  22-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “رەحمان حسێنی” و “ئەحمەد مام شەریفی” خەڵکی ئاوایی سێلوێ و دانیشتوویی شاری پیرانشار، لە لایەن دادگای ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای شەش ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی تەعزیریان بە سەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە، ڕەحمان حسێنی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و ئەحمەد مام شەریفی بە سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا دراون. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە رێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون و تاوەکوو ئێستاش هەروا دەستبەسەرن.