برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری تەتە
شەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۴   |  22-11-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئێوارە پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی نۆدشەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەرزاییەکانی سنووری “تەتە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.