فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار و مامۆستا لە نیجێرییە
شەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۴   |  22-11-2025

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی نەناسراو زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار و مامۆستایان لە بەشی ناوخۆیی قوتابخانەیەکی کاسۆلیکیی لە ناوەڕاستی نیجێرییە ڕفاندووە. ئەمەش دووهەم ڕووداوی ڕفاندنی قوتابیانە لە ماوەی حەفتەیەکدا.
کۆمەڵەی مەسیحیی نەیجێرییە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی هەینی ٣٠ی خەزەڵوەر، چەکدارانی نەناسراو ٣٠٣ قوتابی و ١٢ مامۆستایان لە بەشی ناوخۆیی قوتابخانەی “سانت ماریی کاسۆلێکی” لە ویلایەتی نەیجەر ڕفاندووە. شایانی باسە، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، ٢٥ خوێندکاری کچ لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی لە ویلایەتی کیبی لە باکووری وڵاتەکە ڕفێندرابوون. ڕفاندنی قوتابییان لە نەیجێرییە بووەتە دیاردە و گەورەترین کرداری ڕفاندنی قوتابییان لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن گرووپی چەکداریی ‘بوکوو حەرام’ وە بوو کە 300 قوتابییان لە ویلایەتی بورنۆ ڕفاند. حکوومەتی خۆجێیی ویلایەتی نەیجەر، بڕیاری داخستنی کاتیی سەرجەم قوتابخانە ناوخۆییەکانی ویلایەتەکەی دا.