خۆکوژی کرێکارێکی دەرکراوی شارەداریی ئەهواز
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەحمەد ئال خەمیس” تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی کوت عەبدوڵڵا کە پێشینە ٢٢ ساڵ کار لە بەشی خزمەتگوزاری شارەداریی ئەهوازی بووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەهۆی دەرکرانی لەسەر کار لە لایەن “کوروش سەبزعەلی” بەڕێوەبەری گشتی شارەداریی ئەهواز، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەم کرێکارە کە باوکی منداڵێکە و پێشتر بەهۆی جیابوونەوە لە هاوژینەکەی و بێتوانایی لە دانی مارەیی هاوسەرەکەی، نزیکەی ١٠ مانگ زیندانی کرابوو، بەدوای ئازادکرانی لە زیندان، هەموو ڕۆژێک لە بەرامبەر سازمانی پایانەکان ئامادە دەبوو و تەنانەت شەوانەش هەر لەوێ دەخەوت، تا بتوانێ بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ وەڵامێکی پێنەدرایەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەیکه ناچار بێ کۆتایی بەژیانی بێنێ.