فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قەیراناوی بوونی دۆخی تەندرووستی شاری تاران
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەردیلە زیانبەخشەکان لە بەرگەهەوادا، دۆخی ژینگەیی شاری تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران، چووەتە قۆناغی مەترسیدارەوە و هۆشداریی توند بە هاووڵاتییان دراوە.
بەپێی نوێترین داتاکان و پێوەرەکانی کوالێتیی هەوا، ماوەی زیاتر لە چوار ڕۆژە کەشوهەوای تاران لە دۆخێکی نالەباردایە. شارەزایانی ژینگە و تەندروستی هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ئەو شارە، بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسە. هەروەها منداڵان و بەساڵاچووان، کە چالاکییە ڕۆژانەکانیان لە شوێنە کراوەکاندا سنووردار بکەن و خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئەو هەوا پیسە بپارێزن.