فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مستەفا قەوسی
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۰ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی مستەفا قەوسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرته کان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۰ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی مستەفا قەوسی، هاووڵاتیی تەمەن ۲۹ ساڵ،  دانیشتووی گوندی ساوانی بانە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

 مستەفا قەوسی خێزاندار و باوکی یەک منداڵ ، ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (۱۲ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، لەسەر ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.