فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە ناوی پوریا شێخ پور بە هۆی تەزوویی کارەباوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
دوشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۴   |  24-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ کرێکارێک بە ناوی پوریا شێخ پور خەڵکی ئیسلاماوای غەرب سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی سوتاوی جەستەی لە ئەنجامی تەزوویی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.

ئەم کرێکارە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی تەزوویی کارەباوە جەستەی توشی ٨٥٪ سوتاوی بووە.

شایانی باسە کە کرێکارانی کوردستانی ئێران بە هۆکارەکانی هەژاری و بێکاری ناچار دەبن بۆ کار کردن ڕوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن و بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و هەروەها نەبوونی چاوەدێری بە گوێرەی پێویست، بەردەوام مەترسی گیانیان لە ئەنجامی ڕووداوی کار لە سەرە.