داسەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەر فەردین مەولوودی لەشاری سنە
شەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۴   |  29-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان فەردین مەولوودی بەندکراوی پێشوو خەڵکی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیم بە پێنج سال زیندان مەحکوم کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو یەکێک لە گیراوەکانی دوای شەڕی ١٢ڕۆژە بو کە لە ڕەوتی دەستبەسەرکرانی بەرفراوانی هاووڵاتییان دوای شەڕی ۱۲ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستبەسەر کرابوو.