فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزانی فلیت خالد نژاد بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە
یەکشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۴   |  30-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان گەیشتوو ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ بەندکراوێک بە ناوی فلیت خالدنژاد تەمەن ٥٧ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەستی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.