جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی لانی کەم ۲۶۰ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥
سێشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۴   |  02-12-2025

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا حوکمی سێدارەی لانی کەم ۲۶۰ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لانی کەم ۱۳۴ حاڵەت واتا ۱۰۶٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ۱۲۶ بەندکراو جێبەجێ کرابوو. ئەو ئامارە زیاترین ئاماری لەسێدارەدان لە ماوەی یەک مانگ، لە دوو دەیەی ڕابردوو لە ئێران بووە.