کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە لە بۆکان
یەکشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۴   |  07-12-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان بەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ ژنێک بە ناوی لەیلا ئازەری تەمەن ٣٩ ساڵ، دایکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “غەیب عەلی” سەر بە ساین قەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە بەرد لە سەری دراوە و کوژراوە.
بە پێی هەواڵەکان، تەرمی لەیلا ئازەری لە ئاوایی “کانی ئەڵڵاسەیدە”ی سەر بە شاری بۆکان دۆزراوەتەوە و بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوان خۆیی بە پۆلیسی ئاگاهی شاری بۆکان ناساندووە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ خوشکی خۆیی لە بۆکان دەژیا.