فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کرانی  حوکمی سێدارەی بەندکراێک لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان
یەکشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۴   |  07-12-2025

بە پێی ڕاپۆرتەبڵاوکراوەکان سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۱٥ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ حوکمی لە سێدارە دانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “سالار ڕەزایی”  لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

شایانی باسە، هاوکات حوکمی سێدارەی بەندکراویەکی تر بە ناوی یەحیا میری، خەڵکی سەحنە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە بەندیخانەی کرماشان، جێبه جێ کراوە.