دەستبەسەر کرانی عومەر ئەحمەد (رەسوکە) هەواڵنێری ئاڤا میدیا و تیمەکەی لە سەردەشت
یەکشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۴   |  07-12-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە دووهەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لەشاری سەردەشت، عومەر ئەحمەد ناسراو بە (رەسوکە) تەمەن ٤٣ ساڵ وخەڵکی شاری پشدەر (قەڵادزێ) وهەواڵنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ تیمی وێنەگرەکانی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوتەی سەرچاوەکان عومەر ئەحمەد و تیمەکەی بۆ ئامادە کردنی ڕاپۆرت لە فێستیڤاڵی هەڵپەرکێی مەهاباد و هەروەها فێستیڤاڵی بەیت و حەیرانی شاری سەردەشت چوونەتە ئەو ناوچەیە، لە دووهەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکە و لە جەریانی ڕێورەسم لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەیەکی ورمێ ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.