دەسبەسەری توندوتیژانەی سمکۆ یووسفی لە شەقامەکانی بۆکان بەبێ حوکمی قەزایی
سێشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۴   |  09-12-2025

بەپێی زانیارییەکان سەرلە بەیانی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سمکۆ یووسفی، چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبەکارهێنانی توندوتیژی، هاوکات بە لێدان و بەبێ حوکمی قەزایی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا. تا ئێستا هیچکام لە هێزە ئەمنییەکان باسێکیان سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری یان شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نەکردووە و
بنەماڵەی ناوبراو تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی جەستەی کوڕەکەیان نییە.