فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەری توندووتیژانەی هاوڵاتییەک لە پیرانشار
سێشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۴   |  16-12-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، تاهیر بارام، هاوڵاتی خەڵکی ئاوایی شیناوێ سەر بە پیرانشار، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر ماڵەکەی بە بەکارهێنان توندووتیژی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەسەرەتای ڕۆژدا بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەست نییە.

نادیاربوونی دۆخی تاهیر بارام بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵە و کەسووکاری ناوبراو و بەدواداچوونی ئەوان تا ئەم کاتە بێ ئەنجام ماوەتەوە.